کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراویکدا دەڵێت"لە درەنگانی ئەمشەو هەینی بارانی بەلیزمە دەستپیدەکات و تا ڕۆژی شەممەش بەردەوام دەبێت، هاوکات لە ناوچە ساخاوییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە".
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە لە پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت".
کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" لە کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و هەندێک کات بەشێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، هەورەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی پارێزگای هەولێر کەمێک بەفر و کرێوە ببارێت" .
سەبارەت بە پلەکانی گەرماش کەسناسی دەڵێت" پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
کەشناسی لەبارەی کەشووهەوای شەممەش بلاویکردەوە" ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانی مامناوەند دەبارێت پاشان دەگۆڕیت بۆ نمە بارانی پچڕپچڕ لە هەندێک ناوچە بەڵام کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارەی گەرمیان هەندێک کات لەم ناوچانە باران بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت ".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات"پلەکانی گەرما / بە نزیکەی ( ٢–٤) پلەی سیلیزی نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٥پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢١ پلەی سیلیزی