ئاسایشی هەرێم تیکتۆكچیەکان کە ژمارەیان ١٢ کەس بوو، لە دوای ١٥ رۆژ راگرتنیانەوە بە کەفالەت ئازاد کرد.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، عەقید سەلام عەبدولخالق ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان،رایگەیاند "ئەو کەسانەی بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تیکتۆکەوە دەستگیرکران ١٢ کەس بوون و ئازاد کران".
لە بارەی چۆنێتی بەردانیانەوە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی هەرێم دەڵێت" گیراوەکان بەڵێننامەیان پێ پڕکردراوەتەوە، کە نابێت بەهیچ شێوەیەک بابەتی ناوەڕۆک نەشیاو و قسەی نەشیاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەنەوە".
لە ناوەڕاستی مانگی شوباتەوە لە چەند هەڵمەتێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ١٢ کەسی دەستەبەسەر کرد بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەت و قسەی نەشیاو لە تیکتۆک، ئەو دەستگیرکردنەش بەرادەیەکی زۆر لەلایەن خەڵکەوە پێشوازیلێکرا.