ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق وه‌ڵامی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووی دایه‌وه و ده‌ڵێت: "مووچه‌ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٤ راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه".
ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق به‌نووسراوی ژماره ٥٨٦١ له ٤ی ئاداری ٢٠٢٥ وه‌ڵامی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووی سلێمانی سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیان دایه‌وه.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه كه سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری دارایی عێراق بۆ لیستی مووچه‌ی مانگی شوبات و مانگه‌كانی دواتر، جەخت له‌سه‌ر خێرا ناردنی زانیاری مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كاته‌وه بۆ ته‌وتین به‌پێی ڕێكاره‌كانی كه له‌بڕیاری دادگای فیدراڵی هاتووه.
هاوكات ته‌یف سامانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه مووچه‌ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٤ راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەرەرای ئەوەی لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا دیارنییە مووچەی مانگی دووی ٢٠٢٥ و مانگی ١٢ی ٢٠٢٤ چ کاتێک دابەش دەکرێت.