ئه‌م وێنه‌یه، کچێکی که‌ندییه شه‌ڕڤانه له‌کوبانێ. ناوی گیل رۆزنبێرگه (Gill Rosenberg)و ته‌مه‌نی 31 ساڵه و که‌نه‌دی- ئیسرایلی یه.
وه‌کو پیشه پیلۆتی فرۆکه بووه و پێشتر سه‌رباز بووه له سوپای ئیسرایل. ئه‌مه یه‌که‌مین ژنی که‌نه‌دیه که بچێته نێو ریزه‌کانیYPG.
رزنبێرگ له که‌نه‌دا له دایک بووه و دواتر له‌گه‌ڵ ماڵباتهکهیاندا که یه‌هودین، گه‌راونه‌ته‌وه بۆ ئیسرایل. رۆزنبێرگ بڕیار ده‌دات بچێته سنوری کۆبانێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مانگی تشرینی یه‌که‌می ئه‌مساڵ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته سنوری پیرسۆس و دواتر له‌وێوه به هاوکاری هه‌ندێک ئه‌ندامی په‌یه‌ده له مانگی 11 دا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته کۆبانێ.
ئێستا گیل رۆزنبێرگ له ریزه‌کانی یه‌په‌گه‌دا شه‌رڤانه و وه‌کوو که‌سێکی به ئه‌زموون له سه‌ربازیدا هاوشانی شه‌رڤانان له سه‌نگه‌ری به‌رخوداندایه.....
ئا: ئاری هه‌رکی

