ژمارەی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ٢٨ ملیۆن دەنگدەری تێپەڕاندوە، بە بەراورد بە چوار ساڵی ڕابردو سێ ملیۆن زیادی کردوە.
بەگوێرەی ئامارێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو عێراقیانەی مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا هەیە گەیشتوەتە زیاتر لە ٢٨ ملیۆن دەنگدەر.
بەپێی ئامارەکەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، زۆرترین زیادبونی ژمارەی دەنگدەران لە بەغدادی پایتەختە و بە دوای ئەویشدا پارێزگاکانی میسان، نەینەوا، ئەنبار و زیقار دێن.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ هەزار کەس مافی بەشداریکردنیان لە دەنگدان هەبو، بەوپێیەش لە چوار ساڵی ڕابردودا نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەری نوێ لە عێراقدا زیادی کردوە.