مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا رێککەوتنێکیان واژۆ کرد.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه، ١٠ی ئاداری ٢٠٢٥، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووه، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، شه‌رع و عه‌بدی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكاریی كردووه‌ته‌وه.
لەو پەیوەندییەدا سەرچاوەیەکی بەرپرسی هەسەدە بە ماڵپەری سپی ڕاگەیاند" لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وردەکاری زیاتر لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بڵاودەکرێتەوە"، دەشڵێت" بڕیارە لێژنەیەک بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە بە بەشداری دوو لایەن پێکبهێندرێت".
دەقی رێککەوتنەکە:
بە پێی کۆبوونەوەیەک کە لە نێوان سەرۆک ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی کراوە دوو لایەن لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە رێککەوتوون:
١- مسۆگەرکردنی مافەکانی هەموو سووریاییەکان لە نوێنەرایەتی و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت بە بنەمای لێهاتوویی بێ رەچاوکردنی پاشخانی ئایینی و نەتەوەیی.
٢-کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی ڕەسەنە و دەوڵەتی سووریا مافی هاوڵاتی بوون و هەموو مافە دەستوریەکانی مسۆگەر دەکات.
٣-راگرتنی ئاگربەست لە سەرتاسەری خاکی سووریا.
٤- یەکخستنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازیەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی سوریا، بە دەروازە سنووریەکان و فڕۆکەخانەکان و کێڵگەکانی نەوت و گازەوە.
٥- مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی هەموو ئاوارە سوریەکان بۆ شار و گوندەکانیان و دابینکردنی پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە.
٦- ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشکردن و وتاری ڕق و هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سوریا.
٧- ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ پاشماوەکانی رژیمی بەشار ئەسەد
٨- لیژنە جێبەجێکارەکان کار و هەوڵ دەدەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەمساڵ تێپەڕ نەکات.