ئاڵدار خەلیل ڕایدەگەیەنێت"دەبێت لێکتێگەیشتنەکان بەرەوپێشببرێن تا شەڕی ناوخۆیی لە سوریا هەڵنەدات و دەبێت لیژنەی تایبەت بۆ چارەسەری پرسی کورد و پرسە کارگێڕیی و سەربازییەکان پێکبهینرێت".
ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) ڕایگەیاند"کۆبونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دەبێت گرنگی بە لێدوانە فەرمییەکانی پەیوەست بە پرسەکە بدرێت".
ئاماژەی بەوەشدا چارەسەرکردنی کێشەکان پێویستیان بە پێکهێنانی لیژنەی تایبەت هەیە و دەبێت ئەو لێژنانە چارەسەری پرسی کورد پرسە کارگێڕیی و سەربازییەکان بکەن.
بەرپرسەکەی پەیەدە وتیشی"پێویستە گفتوگۆ و دانوستانەکان بەردەوام بن لەپێناو دوبارەنەبونەوەی گرژییەکانی حەلەب و کەناراوەکانی وڵاتەکە و دەبێت لێکتێگەیشتنەکان بەرەو پێشببرێن، تا شەڕی مەزهەبیی و ناوخۆیی لە سوریا سورهەڵنەدات".
ئاڵدار خەلیل جەختیشی کردەوە لەوەی" دەبێت بڕیارەکانی پەیوەست بە ئاگربەست پابەندکەر بن و یەکییەتی خاکی سوریا پارێزراو بێت و سوریایەکی نوێ بنیاد بنرێت".