بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانان زۆرترین هاوڵاتیانی کرێچی لە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن و پارێزگای سلێمانی کەمترین ڕێژەی کرێچی لەسەر ئاستی هەرێم هەیە.
وەزارەتی پلاندانانی هەرێم لە راپۆرتیکدا بە پێی ئەنجامی سەرژمێری، رێژەی کرێچی لە ئاستی سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان بلاوکردەوە، بە گوێرەی راپۆرتی وەزارەتی پلاندانان، تێکرای ٢٢.٢٢٪ هاولاتیان لەسەر ئاستی سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان کرێچین.
راپۆرتەکە ڕونیشی دەکاتەوە، ٢٦.٦١٪ هاولاتیانی پارێزگای هەولێر کرێچین و بەمەش زۆرترین ڕێژەی کرێچی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن.
لە دوای هەولێر پارێزگای دهۆک دێت کە ٢١.٤٨٪ دانیشتوانی لە خانوی کرێدا نیشتەجێن و دواتر سلێمانی بە ڕێژەی ١٨.٥٩٪ سێیەمین پارێزگایە لەسەر ئاستی هەرێم بۆ ڕێژەی کرێچی.