وەزیری بەرگریی تورکیا سەبارەت بە مەرجەکانی ئەنقەرە بۆ پرۆسەی ئاشتی رایگەیاند" دەبێت پەکەکە و هەمو لقەکانی دیکەی لە جوگرافیای جیاجیادا چەک دابنێن".
یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە میانی وتارێکدا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی رایگەیاند" ئەم پرۆسە گرنگ و مێژوییەی کە لە ئێستادا بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان و ئاشتکردنەوەی هەڵخەڵەتێندراوەکان گیراوەتەبەر و شکست بە تیرۆر هاتوە ئەوە لەبەرانبەر باجێکی گەورە بوە".
گولەر وتیشی" ئەو باجە لەلایەن سەربازانی وڵاتەکەیەوە بوە کە لە شەڕ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)کوژراون".
وەزیری بەرگری تورکیا وتیشی" تیرۆر زیان و ئازاری بەهەموان و بە سەرچاوە و وزەی تورکیا گەیاندووە، بەلام هاوکات جەختیشی کردەوە لەوەی هیچ کات لەبەرانبەر ئەو بارودۆخە کۆڵیان نەداوە".
یاشار گۆلەر دوپاتیشیکردەوە هەمو درێژکراوەکانی پەکەکە کە لە ژێر ناوی دیکەوە لە جوگرافیای جیاجیا چالاکی دەکەن، لە هەر کوێیەک بن، دەبێت دەستبەجێ بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە بدەن و بێ هیچ مەرجێک چەکەکانیان رادەست بکەن''.