لە سێ پارێزگای تورکیا، پێنج کەس بە تۆمەتی سیخۆریکردن بۆ ئێران لەلاەین هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ، بەهەماهەنگیی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی- میت، پێنج کەس بەتۆمەتی سیخوڕی سەربازیی و سیاسیی دەستگیر کراون.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە، گومانلێکراوەکان پەیوەندییان لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێراندا هەبوە و، زانیارییان لە بارەی بنکە سەربازیی، ناوچە گرنگ و خاڵە هەستیارەکانی تورکیا بە دەزگاکە داوە.
ئاژانسەکە باسی لەوەش کردوە، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی گومانلێکراوان لە پارێزگاکانی ئیستانبوڵ و ئەنتاڵیا و مێرسین بەڕێوەچوە.