پەروەردەی هەڵەبجە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ سەردانی ژمێریاری لە دیوانی پەروەردە بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی مووچەی مانگی شوبات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید لە ئاگادارییەكدا بۆ بەڕێوەبەری باخچە و خوێندنگەکان ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی دوو شەممە ١٧ی ئازار کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی ژمێریاری لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، چەک و لیستی مووچەی مانگی ( ٢ )ی ساڵی ٢٠٢٥یان پێ‌ دەدرێت.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە، كە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ مووچەی وەزارەتی پەروەردە و بەشێكی زۆری فەرمانگە و وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.




PM:05:05:16/03/2025