ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٥ لە گوندێکی سنووری پارێزگای کەرکوک له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار هاوڵاتییەک کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان، له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار له گوندی توڵکی سەر ناحیەی شوان لە سنوری پارێزگای کەرکوک تەقە لە هاوڵاتییەک کرا و کوژرا.
هەربەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە ناوی (ه. ع)ە و هێزه ئه‌منییه‌كان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوه‌كه‌ن و پەڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی دەستپێکردووە.