حکومەتی بەریتانیا دەڵێت"زیاتر لە ٣٠ وڵات لەژێر (هاوپەیمانێتیی خوازیاران) ئامادەیی خۆیان نیشانداوە سەرباز بۆ ئۆکراینا بنێرن، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئاگربەست بکەن"، روسیاش هۆشداریدا لەوەی ناردنی سەربازی بیانی بۆ ئۆکرانیا بە مانای جەنگی ناتۆیە لەگەڵ مۆسکۆ.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئازار وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند: "پێشبینی دەکەین ٣٠ وڵات بەشداریی لەو گرووپە بکەن"، دەشڵێت" گفتوگۆکان لەبارەی هاوپەیمانێتییەک بۆ ناردنی سەرباز بۆ ئۆکرانیا بەردەوامە، هەروەها لەسەر پرسیاری ئەوەی کام وڵات چ شتێک دابین دەکات."
وتیشی "بەشداریکردنی وڵاتان و بەخشینیان جیاواز دەبێت، بەڵام ئەمە دەبێتە هێزێکی گەورە، ژمارەیەکی زۆری وڵاتانیش سەرباز دابین دەکەن."
ئەوەش لە کاتێکدایە ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە مۆسکۆ ناردنی هێزی سەربازی وڵاتانی بیانی بۆ ئۆکرانیا بە توندی رەتدەکەینەوە".