دوای هەڕەشەکەی ترەمپ تمەنی ئێرانی نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆمار کرد

پاش هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی تمەن دابەزینێکی مێژووی تۆمارکرد. 

ڕۆژنامەی سەربەخۆی فارسی لە زاری بازرگانێکی بازاڕی تاران بڵاویکردەوە" نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٩٩ هەزار و ٥٠٠ تمەن دەکڕدرێت و بە ١٠٠ هەزار تمەن دەفرۆشرێت". 

ئەم بەرزبوونەوەی نرخە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی هەڕەشەی بڵاوکردەوە و تیایدا سەرکردایەتی ئێرانی بە بەرپرسیار زانی لە هێرشەکانی سەر حوسییەکانی یەمەن.



PM:02:33:18/03/2025