له‌ چوارشه‌ممه‌ سووری ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش برینداربوون

لە ڕێوڕەسمەکانی چوارشەممە سووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێراندا، ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئاهەنگەکانی چوارشەممە سووری ئێران بە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون و سەرچاوەکان پشتڕاستیانکردەوە کە لە ئاهەنگەکەدا ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ئاژانسەکە لە زاری وتەبێژی فریاکەوتنی ئێرانەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتی بریندارەکان لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا دوێنێ گەیشتووەتە ٤ هەزار و ٧٣٩ کەس کە بەشێکیان بەهۆی سووتاوی و برینەکانیانەوە، باری تەندروستیان ناجێگیرە.

هەموو ساڵێک لە دوایین چوارشەممەی ساڵی فارسدا، کۆماری ئیسلامی ئێران ئاهەنگێک دەگێڕێت کە بە یاری ئاگرین و تەقەمەنی مەترسیدار بەڕێوەدەچێت، سەرەڕای هۆشداری فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەڵام ساڵانە لە ئاهەنگەکەدا بریندار و گیان لەدەستدانی لێدەکەوێتەوە.



AM:11:26:19/03/2025