لە وەرگەڕانی ئەمبولانسێکی پزیشکیدا کە نەخۆشێکی دەگواستەوە لە پارێزگای هەولێر پزیشکەکە گیان لە دەستدەدات.
بەرەبەیانی هەینی ٢١ ی ئازار ئەمبولانسێک لە کاتی گواستنەوەی نەخۆشێک بۆ نەخۆشخانەی" بلێ" لە سنووری پارێزگای هەولێر وەرگەڕاو لە ئەنجامدا پزیشکێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دی نێو ئەمبولانسەکە بریندار بوون.
ئەو ئەمبولانسە بەدەم نەخۆشێکەوە چوون بۆ چارەسەر تووشی ئەو رووداوەبوون، پزیشکەکە ناوی قەحتان جیهادە و گەنجە، پزیشکی نیشتەجێی خولاوەو بریندارەکانیش شۆفێر، تیمی تەندروستی و هاونیشتمانییەکی دەڤەرەکە.
روداوەکە هاووڵاتییەک لە ناحیەی شێروان مەزن بریندار دەبێت و دەبرێتە نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی بلێ دەگوێزرێتەوە و لە رێگەدا ئەمبوڵانسەکە وەردەگەڕێت و ئەو رووداوەی لێدەکەوێتەوە.