سەرۆکی تورکیا ئاگری نەورۆز دەکاتەوە

سەرۆکی تورکیا لەشاری ئیستەنبوڵ بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی لەو شارەکردو راشیگەیاند " ٢١ی ئادار دەکەینە ڕۆژی برایەتی".

ئەمرۆ هەینی رەجەب تەیب ئەردۆغان - سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانەی بەشداریکردنی لەئاهەنگی  نەورۆزی  شاری ئیستەنبوڵ وتارێکی پێشکەشکردو رایگەیاند:" ٢١ی ئادار و نەورۆز، دەبێتە ڕۆژی ئاهەنگ و یادی هاوبەشی جیهانی تورک، ئەوەش خزمەت بە یەکێتیی، پێکەوەیی و هاودەنگیییان دەکات".

وتیشی" پشتیوان بە خودا لە پاش ڕزگاربوونی وڵات و ناوچەکەیان لە بەڵای تیرۆر، لە دەرگای سەردەمێکی زۆر جیاواز دەدەن".
 ئەردۆغان ڕاشیگەیاند "ئەگەر لێرەدا ڕاپرسییەکی گشتیی بکەین و ئامادەبن  ٢١ی ئادار وەک جەژنی بەهار و برایەتیی ڕابگەیەنین، ئەوا من ئامادەم داواکارییەکە پێشکەش بە پەرلەمان بکەم".

لەبەشێکی تری وتارەکەیدا باسی لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی لایەنگرانی جەهەپە کردو رایگەیاند" ڕێگە نادەن پرسگەلێکی ژمارەیەک دز و جەردەی ناو جەهەپە بکرێتە پرسی گەل و وتیشی بابچن ئەو فەردە پارانە بۆ گەل ڕوون بکەنەوە، ئەگەر ناتوانن ئەوا بە هات و هاوار و بە تیرۆر کردنی شەقام با ئارامی هاووڵاتیانیان تێکنەدەن و لەبیریشی نەکەن، ئەو شەقامەی سەرۆکی گشتیی جەهەپە بانگەوازی بۆ کرد، شەقامێکی داخراوە".


 

 




PM:06:17:21/03/2025