نیوەی بڕە پارەكەی بەغدا گەیشتووتە هەرێمی كوردستان
وه‌زیری دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، نیوه‌ی ئه‌و بڕپاره‌یه‌ی بڕیاربوو له‌به‌غداوه بنێردرێته هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشتۆته هه‌رێم‌و بڕه‌كه‌ی دیكه‌ش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌گات.
ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی‌و ئابوری هه‌رێم به ڕادیۆ ناوخۆی ڕاگه‌یاندوە، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بڕیاربوو به‌غدا بینێرێته هه‌رێم، (500) ملیۆن دۆلار نه‌بوه، به‌ڵكو (583) ملیار دینار بوه‌و له‌و بڕه‌ش، (300) ملیار دیناری گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان.
ڕونیشكرده‌وه، بڕیاره (283) ملیاره‌كه‌ی دیكه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو بگاته هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تیش به‌شێك له‌و بڕه‌پاره‌یه ته‌رخان ده‌كات بۆ پێدانی سلفه به‌به‌ڵێنده‌ران، به‌شكه‌ی دیكه‌شی ده‌كرێته موچه.
PM:01:51:25/11/2014