"تا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ئازار مووچەی هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەدرێت"

شێروان دووبەردانی ئەندامی فراکسینی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ئازار بە میدیای پارتی راگەیاند" لەمڕۆوە تا ڕۆژی پێنجشەممە، مووچەی هەموو فەرمانگە و دامەزراوەکانی عێراق و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت".

ئەو ئەندامەی پارتی دەشڵێت "ئەگەر وردبینییش بەهۆی جەژنەوە تەواو نەبێت، مووچەی هەموو مووچەخۆران و فەرمانبەرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەدرێت".

جەختی لەوەشکردوەتەوە، دەگەڕێنەوە بەغدا و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان دەکەن، وتیشی: "لیستی مووچە ڕێکوپێکە و کێشەی نییە و دەبێ ڕێکارەکانی تەواوکردنی تەمویلیش بکرێ و بنێردرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەدیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە کە " ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتایدایە.




PM:05:03:23/03/2025