كەیوان مینوویی، چالاكوانی مەدەنی و مامۆستای خۆبەخشی زمانی كوردی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەركرا و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی هەواڵێکی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەكشەممە كەیوان مینوویی تەمەن ٣٢ ساڵ، لە چالاكانی مەدەنی و ژینگەیی و هەروەها مامۆستای زمانی كوردی خەڵكی گوندی (نێی) مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستیان بەسەر مۆبایلی كەیوان مینووییدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
كەیوان مینوویی دەرچووی بەشی كۆمەڵناسی زانكۆی پەیام نوری مەریوان و هەروەها لە ئەندامانی چالاكی ڕێكخراوی فەرهەنگی (ڤەژین) و ڕێكخراوی ژینگە پارێزی (سەوزی چیا) لە مەریوانە.