نوسەرێکی کورد و برایەکی دەستگیرکران

نوسەرێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەندکراوی سیاسی پێشوو لەگەڵ برایەکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەرکران. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بێهزاد دافعی تەمەن ٤٠ ساڵە و خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کاروان دافعی دەرهێنەری فیلم و تەمەن ٢٥ ساڵە و برای بچوکی بێهزاد دافعی لەگەڵ ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە ڕێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە" ئەم دوو برایە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردستان دەستبەسەرکراون و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و دۆخیان بێ وەڵام ماوەتەوە". 

تائێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و هەروەها چارەنووسی ئەم دوو هاوڵاتییە کوردە لەبەر دەست نییە.



AM:08:35:26/03/2025