وەزارەتی دارایی هەرێم هاتنی پارەی مووچەی لە بەغداوە ڕاگەیاند و دەشڵێت" ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پرۆژەی (هەژماری من)ەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان".
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا هاتنی زیاتر لە ٩٥٠ ملیار دیناری مووچەی مانگی ٣ی مووچەخۆرانی ڕاگەیاند و دەشڵێت" سبەی پێنج شەممە (٢٧ ی ئاداری ٢٠٢٥) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت".
ڕاشیگەیاندووە، ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لە ڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو مووچەخۆرانەی بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.