کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆکە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، بەڵام لە ڕۆژانی جەژندا، ئەگەری بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان هەیە."
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆکە، ئاسمانی هەرێم لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پلەكانی گەرماش چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە."
هاوكات، دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند"رۆژی شەممە و یەکشەممە ئاسمانی وڵات لە زۆربەی کاتەکاندا هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین هەیە، هەروەها ڕۆژی دو شەممەیش بەهەمان شێوە ئەگەری بارانبارین لە سەرانسەری وڵات هەیە و پلەکانی گەرمایش کەمێک دادەبەزن".