لە سنووری هەولێر یاریزانێک گیانی لەدەستدا و ١٢ی دیکەش برینداربوون

ئەمڕۆ هەینی لە سنووری پارێزگای هەولێر کەسێک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا و ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٥ لەسەر رێگای سەرەکی قەلاتگەی سەر بە شارۆچکەی سێبیران لە پارێزگای هەولێر ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان ڕوویدا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی (تۆیۆتا - پیک ئەپ و ماز)دا ڕوویداوە. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە گەنجێک بە ناوی (ع، س) گیانی لەدەستدا و ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە و سەرجەمیشیان یاریزانی تۆپی پێ بوون. 

شەوی ڕابردووش  لە نێو یەکتربڕی ئارام لە شاری سلێمانی رووداویکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا کە بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون. 

هەروەها لەسەر ڕێگای (دەربەندیخان- زەڕایەن) لە نزیک گوندی سیارە ڕووداوێکی دیکەی هاتووچۆ ڕوویدا  تێیدا دوو کەس برینداربوون. 



PM:02:04:28/03/2025