لە سنوری پارێزگای هەولێر دوو کەس بە بڕێکی زۆر دۆلار و ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران كە سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی بوون.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، ئەمڕۆ شەممە لە بڵاوکرایەوەکدا رایگەیاند" دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە تیمەكانمان لە ناو شاری هەولێر دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە كاری كڕین و فرۆشتن و بڵاوكردنەوەی ماددەی هۆشبەریان دەكرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە دەستگیركردنی دوو تۆمەتبارەكە، بڕێکی زۆر دۆلار و بڕی زیاتر لە یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریجوانا دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان، مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.