لەئ ێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران بارین زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە شەودا شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت و سبەی شەویش کۆتایی دێت
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا شەپۆلێکی نمە باران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە درەنگانی شەودا شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ بەهێزبونی شەپۆلی باران بارینەکەدا خێرایی با زیاد دەکات و دەبێتە ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا هەروەها پلەکانی هاوشێوەی دوێنێ دەبێت.
لەبارەی کەشی سبەینێوە کەشناسی دەڵێت: ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو بێت لە گەڵ بەردەوامبونی شەپۆلی نمە باران و هەورە بروسکە لە کاتەکانی بەرەبەیانیدا و پاشان کاریگەریەکەی تەنها لە ناوچە شاخاویەکان دەمێنێتەوە لە شەودا کۆتایی پێدێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە خێرایی با کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن.