کۆمپانیاکانی بەرهەمهینان و هەناردەکردنی نەوتی هەریمی کوردستان ڕەتیدەکەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکار بێت بۆ دەستپێنەکردنەوەی هەناردەنەکردنی نەوت .
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە ئەپیکور، لە ڕونکردنەوەیەکدا لەبارەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "شەڕقولئەوست” ڕەتیکردەوە حکومەتی هەریم هۆکاری دواکەوتنی هەناردەکردنی نەوتی هەریمی کوردستان بێت.
ئەپیکور لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەندامانی کۆمەڵەکەیان، هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دووبارە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق – تورکیا بەرز دەنرخێنن.
ڕونکردنەوەی کۆمەڵەکە دوای ئەوەهات کە رۆژنامەکە بە ئاماژەدان بە ڕاگەیەندراویکی هەمان ئەو کۆمەڵەیە باسی لەوەکردوە کە ڕەخنە لە هەولێر و بەغداد گرتوە بۆ ئەوەی هاوکار نین لە دەسپیکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەریم.