ئیلۆن ماسک کۆشکی سپی جێدەهێڵیت


سەرۆكی ئەمەریكا كەسە نزیكەكانی لە كۆشكی سپی ئاگادار كردوەتەوە كە ماسك دەستبەردانی پۆستەكەی لە حكومەت دەبێت و کۆشکی سپی جێدێڵێت.

پێگەی ئەلیكترۆنی پۆلیتیکۆ بڵاویکردۆتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا، ئاگاداری كەسە نزیكەكانی کابینەی حكومەتەكەی ئاگادار کردووەتەوە، ئیلۆن ماسک، سەرمایەداری گەورەی وڵاتەكەی دەستبەرداری رۆڵی لە حکومەتدا دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ سە پیشەكەی پشوی.

ترەمپ ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئیلۆن ماسک سەرباری دوورکەوتنەوەی لە پۆستەکەی بەڵام پشتگیری حکومەت دەکات.

هەروەها وتوویەتی؛  ماسک تواناكانی بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەت و لێهاتووییەكەی لەناو كابینەی  حکومەتەکەی رازییە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردودا بڕیاریان داوە كە بگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی.

پۆلیتیکۆ ئاشکراشیکردووە، هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەڵسوکەوتە پێشبینینەکراوەکانی بێزاری لەناو ئیدارەی ترەمپ و هاوپەیمانە بیانییەکانی لە هەڵكشاندایە، کە زۆربەیان وەک بارگرانی سیاسی لەماسك دەڕوانن.




PM:10:41:02/04/2025