رێکخراوی cpt:تورکیا لە مانگی ئازاردا ١١٨ جار بۆردوومانی هەرێمی کردووە

رێکخراوی cpt  ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای دەکات کە تورکیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستی (پەکەکە)ش بۆسەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەدرێژایی مانگی ئادار، سوپای تورکیا ١١٨ بۆردوومان و هێرشی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە هەفتەی یەکەمی دوای ڕاگەیاندنی بانگەوازی ئاشتی، ڕێبەری دەستگیرکراوی پە-کە-کە، ژمارەی بۆردوومانەکان بەراورد بە دواین هەفتەی پێش ڕاگەیاندنی بانگەوازەکە بە ڕێژەی ١٤٥٪ زیادیکردووە. 

بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوەکە هێرشەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئاداردا، بەراورد بە مانگی کانوونی دووەم، بە ڕێژەی ١٢٪ و بەراورد بە مانگی شوبات، بە ڕێژەی ٢١٪ کەمی کردووە، لە مانگی ئاداردا، سوپای تورکیا ٥٥ هێرشی بۆسەر سنوری پارێزگای هەولێر و ٥١ هێرشی بۆسەر سنوری پارێزگای دهۆک و ١٢ هێرشیشی بۆسەر سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجامداوە لە مانگی ئاداردا هیچ هێرشێک لە سنوری پارێزگای موسڵ ئەنجامنەدراوە. 

رێکخراوەراشیگەیاند" هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر سنوری پارێزگای هەولێر لە مانگی ئاداردا، بەراورد بە مانگی شوبات ١٢٠٪ زیادیانکردووە". 

ئاماژە بەوەشدەکات کە سوپای تورکیا لە مانگی ئاداردا، ٥ ئەشکەوتی سروشتی بە بەکارهێنانی "تی ئێن تی" تەقاندۆتەوە. 

Cpt ئاشکراشیکردووە کە لە سێ مانگی یەکەمی ٢٠٢٥دا، سوپای تورکیا ٤٠٤ هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و بەهۆی ئەو هێرش و بۆردوومانانە، ٦ هاووڵاتی مەدەنی (٢ شەهید و ٤ بریندار) بوونەتە قوربانی





PM:03:08:03/04/2025