وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی بەنیازە سوریا بکات بە پاشکۆی وڵاتەکەی، تورکیاش لە کاردانەوەدا ئیسرائیل بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە ناودەبات.
گیدیۆن سائر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دوای کۆبونەوەی لەگەڵ ژۆن نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند" تورکیا لە سەرانسەری ناوچەکە و شوێنەکانی دیکەی جیهان لە شوێن قازانج و نیەتی سیاسی خۆیەتی، وتیشی" سوریا پێشتر پاشکۆی ئێران بو و لە ئێستادا پاشکۆی سوریایە ئەوەش قبوڵکراو نییە".
سائر باسی لەوە کرد، ئیسرائیل لە "هەڵوێستی توند"ی تورکیا بەرامبەر بە خۆبەڕێوەبەرایەتیی کورد، بە تایبەتی لە رۆژئاڤا نیگەرانە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوەدا قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی چەواشەکارانە ناوبرد و ڕایگەیاند"ئیسرائیل گەروەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ولاتانی ناوچەکە".