حکومەتی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی فەرمی راگەیاند

بەبۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و دەسەڵاتەكەی سەدام حسێن و هەروەها سەری ساڵی ئێزدییەكانەوە، دوو ڕۆژ لەم مانگەدا دەبنە پشووی فەرمی.

بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم، بەبۆنەی ساڵڕۆژی رووخانی ڕژێمی بەعسەوە ڕۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە ٩ی نیسان، لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

هاوكات، هەر بەپێی خشتەكە، ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو ١٦ی نیسان بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكانەوە "جەژنی سووری ئێزدییەکان” دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەكان.





PM:04:39:06/04/2025