کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەلیت" سبەی تاوەباران دەبارێت لەگەڵ هەورەتریشقە و لە هەندێک ناوچەکان هەورەتریشقەکە مەترسیدارە".
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە کەشی ئاسمان لەنێوان سامال و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
کەشناسی راشیگەیاند" سبەی سێ شەممە کەشی ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی تاوە باران و بروسکە لەهەندی لەناوچەکانی بادینیان و سنووری قەزای ئاکرێ تاکو ناوچە سنووریەکان باکور دەگرێتەوە وە پێشبینی ژمارەیەکی زۆر بروسکە لیدان لەم ناوچانە دەکرێت پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە ریژەیەکی کەمی پچرپچر هەندی لەناوچەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سلێمانی دەگریتەوە."
ئاشکراشی دەکات کە بروسکە لەناوچە بەرزەکان وەک لوتکەی شاخەکان و گردولەکانوەهەروەها رووە دەشتایەکان مەترسیدارە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە تەنها ناوچە ناسەقامگیرەکان نەبی کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٤ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٥ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٤ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان :٢٨ پلەی سیلیزی