شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ تاوەباران و هەورە بروسکە چالاک دەبێت و لە دواینیوەڕۆوە بارانبارین بۆ ناوچە جیاجیاکان چالاک دەبێت".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە" سبەینێ سێشەممە لە کاتەکانی بەیانی بۆ نیوەرۆ ئاسمانی ناوچەکانی پارێزگای دھۆک بەگشتی و ناوچە شاخاوییەکانی دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز و تاوە بارانی مامناوەند بەرێژەی سێ بۆ ١٠ ملیمەتر".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو کاریگەری ئەو ناجێگیرییە درێژدەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی سۆران و ڕاپەرین و سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، لەو ناوچانەشدا ئاسمان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەندێک کات ھەورە بروسکە چالاک دەبێت لەگەڵ تاوە باراندا بەرێژەی ٢ – ١٠ ملیمەتر.
ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە، لە ھەندێ شوێندا بە دیاری نەکراوی ئەگەر ھەیە تاوە بارانەکان بەخوڕبن، پلەی گەرمی بەجێگیری دەمێنێتەوە، بای باشوور و باشووری رۆژھەڵات چالاک دەبێت بەخێرای ١٥ - ٣٥ کم لە کاتژمێرێکدا.