عومەر ئۆجەلان ناوەڕۆکی دوایین دیداری خێزانی بۆ ئیمڕاڵی دەخاتەڕوو

عومەر ئۆجەلان، لەبارەی سەردانە خێزانیەکەیان بۆ دورگەی ئیمڕاڵی ڕایگەیاند: ئۆجەلان جەختی لە خستنەگەڕی هەمو هەوڵەکانی کردوەتەوە بۆ هێنانە دی پڕۆسەی ئاشتی....

عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری دەمپارتی و برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەبارەی کۆتا دیداری بنەماڵەکەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بە ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگوری ڕاگەیاندوە: سەردانە خێزانییەکەیان لە دوەم ڕۆژی جەژندا بوە و کاتژمێر و نیوێکی خایاندوە. دەشڵێت" ئۆجەلان سڵاوی بە هەمو گەلی کورد گەیاندووە".

پەرلەمانتارەکەی دەمپارتی داواشی کردووە، دەبێت دیداری خێزانی لە دیداری پارێزەران و شاندە سیاسییەکان جیا بکرێتەوە و نابێت بە هۆکاری سیاسی، ئاستەنگ بخرێتە بەردەم دیداری خێزانیی زیندانییەکان.

عومەر ئۆجەلان وتوشیەتی"ئۆجەلان تەنها ڕێگەی بینینی چەند کەناڵێکی تورکی پێدەدرێت و لەوێوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکان دەکات و ئاگاداری ڕۆژەڤەکانە". 

عەبدوڵا ئۆجەلان ئاماژەی بەوەش کردووە، بە هیوای ئەوەن کە هاوکاربن لە گەڕانەوەی ئاشتی بۆ ئەم جوگرافیایە و پێکەوە ژیانی دیموکراسی و کۆمەڵگەی دیموکراسی ئاوا بکەن،  جەختیشی کردوەتەوە لەوەی، بۆ هێنانەدی ئەو پڕۆسەیە ئەوەی لەدەستی بێت دەیکات..



PM:07:13:07/04/2025