ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری تاوە بارانی پچڕ پچڕ و هەورە بروسکە هەیە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ تاوە بارانی پچر پچر و ئەگەری هەورە تریشقە هەیە، کاریگەری ئەم ناچێگیریە لە کەش سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پاشان درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک سنووری پارێزگای هەولێر و لە شەودا دەگاتە سنووری ئیدارەى راپەرین.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٢٥)کم، مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە لە کاتەکانی بەیانی تاکو نیوەرۆ بەشێک لە ناوچە سنووریەکان و شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە تریشقە هەیە، لە دواینیوەرۆ دووبارە کاریگەری ئەم ناچێگیریە لە کەشی ناوچەکان زیاد دەکات، بەگشتی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە هەندێکات لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (١٥ - ٢٥)کم دەبێت و هەندێ کات دەگاتە سەرووی (٣٠)کم، مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت.
هەروەها كهشناسی هەرێم هۆشداریش دهدات لهوهی كه" بروسکە لە ناوچە بەرزەکان وەک لوتکەی شاخەکان و گردولەکان، هەروەها ڕووە دەشتایەکان مەترسیدارە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٣٠
سلێمانی: ٢٩
دهۆک: ٢٨
زاخۆ: ٢٩
هەڵەبجە: ٣٠
کەرکوک: ٣٤
حاجی ئۆمەران: ١٨
سۆران: ٢٨
گەرمیان: ٣٥