کاری پاکردنەوە و شوشتنی دارەسوتاوەکەی سلێمانی کۆتاییهات و بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو زیان لێکەوتووەان قەرەبوو بکرێنەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" کاری پاککردنەوە و شوشتنی ناو بازاڕی دارەسوتاوەکە کۆتاییهاتووە، کە لە رۆژی حەوتی ئەم مانگەوە لەلایەن تیمەکانی شارەوانی دەست بە خاوێنکردنەوەی کراوە".
لە بەرەبەیانی پێنجی نیسان ئاگر لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە،و ١٢٩ دوکان و چوار شوێنی فرۆشتنی لەفە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا سوتاون، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، سەرجەم زیانلێکەوتووانقەرەبوودەکرێنەوە، لیژنەیەکی هونەریی بەرگری شارستانی بە راوێژ لەگەڵ خاوەنی دوکانەکان خەمڵاندنی بۆ زەرەر و زیانەکان کردووە.