شاعێر، نووسەر و لێکۆڵەری کورد، ئیبراهیم سۆنگوڕ، کە بەساڵان بەڕێوەبەری پارتە سیاسییە کانی کوردی لە باکوری کوردستان کردووەو چەندان کتێبی قەدەغەکراوی هەیە، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی ڕاوەستانی دڵیەوە لە شاری مێرسین کۆچی دوایی کرد.
میدیاکانی باکوری بڵاویانکردەوە؛ سونگور لە ساڵی ١٩٥٣لە گوندی مەزرا شێخان لە ناوچەی مێکسی شاری وان لەدایکبووە، لە فاکەڵتی ئیلاهیاتی زانکۆی مەڕمەڕە خوێندنی تەواو کردووە.
سونگور دواتر وەک فەرمانبەر لە چەند دامودەزگادا کاری کرد و پاشان خانەنشین بوو. لە بواری وەرگێڕانی کوردیدا لە وەرگێڕانی قورئان دەستی بە کارەکانی کردووە.
سۆنگور چەندین کتێبی قەدەغە کراون، خاوەنی دەیان شێعر و کتێبی لێکۆڵینەوەیە.
سونگور ژیاننامەی سەلاحەدین ئەیوبی و خان محەمەد و ئێحسان نوری پاشای نووسیوە، لە بواری سیاسییەوە لە پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەتەپە)، پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە)، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و دواجاریش لە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم)دا درێژەی بە چالاکیە سیاسیەکانی داوە.
سبەی شەممە تەرمی سونگوور پاش ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی ئایینی لە شاری وان بەخاک دەسپێردرێت.