حەسەن تۆران دەستی لە پۆستی سەرۆكی بەرەی توركمانی كێشایەوە

حەسەن توران دوای چوار ساڵ لە دانان و دواتر هەڵبژاردنی لە كۆنگرەدا، دەستی لە پۆستی سەرۆكی بەرەی توركمانی كێشایەوە.

سەرچاوەكان لەناو بەرەی توركمانی عێراقەوە باسلەوە دەكەن، بۆ ئەم گۆڕانكارییە، بڕیارە وەفدێكی بەرەی توركمانی سەردانی ئەنكەرەی پایتەختی توركیا بكات. 

وەكو باس دەكرێت، بەدەستلەكاركێشانەوەی (حەسەن تۆران)، ركابەرەكەی لەناو بەرەكە (ئەرشەد ساڵحی) دەبێت بە سەرۆكی لیستی بەرەكە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق. كێبركێ لەسەر پۆستی سەرۆكی بەرەی توركمانی لەنێوان (محەمەد سەمعان)و چەند ئەندامێكی تری بەرەكەدا دەبێت.  




AM:11:30:13/04/2025