پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەندکرا

پاش ئەوەی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەران، دانیشتنی خۆی بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق موحسین مەندەلاوی دەستپێکرد، لە کۆبوونەوەکەدا دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پەسند کرا.

بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە" ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا كە لە هەر چوار ماددە و هۆكارەكانی دەرچونی یاساكە پێكهاتوە".

لای خۆشییەوە ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی، لە پۆستێکدا دەڵێت" پیرۆزە هەڵەبجە بوو بە ١٩ یەمین پارێزگای عێراق". 

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی ١٧٨ پەرلەمانتار دەستیپێکرد، هەر لە دانیشتنەکەدا ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیدا، بۆ ئەوەی پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای پاراستنی کارمەندانی پەروەردەیی بخاتە بەرنامەی کارەکەیەوە.



PM:04:11:14/04/2025