جێگری سەرۆکی پارتی لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" به فه‌رمى ناساندنى هەڵەبجە وه‌ك پارێزگا، كه‌مترين پاداشتى قوربانى و ئێش و ئازارى خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌يه‌تى".
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" به گه‌رمى پيرۆزبايى له خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌موو لايه‌ك له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات كه له‌م پرۆسه درێژه‌دا هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بوون. "ئه‌مه مايه‌ى ئه‌وپه‌ڕى خۆشحاڵيى ئێمه و ته‌واوى گه‌لى كوردستانه".
بارزانی ده‌شڵێت" بۆ خزمه‌تكردنى باشترى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه، ئێمه هه‌ر زوو له هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌ى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌مان ده‌ست پێكرد، ته‌واوبوونى ئه‌مڕۆى ڕێكاره‌كانى له عێراق و به فه‌رمى ناساندنى وه‌ك پارێزگا، كه‌مترين پاداشتى قوربانى و ئێش و ئازارى هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌يه‌تى".
جێگری سەرۆکی پارتی ڕاشیگەیاندووە" هيوادارين ببێته هۆى باشتربوونى ژيان و گوزه‌ران و بووژانه‌وه و گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنى هه‌ڵه‌بجه له هه‌موو بواره‌كاندا، ئه‌ركى هه‌موو لايه‌كمانه بێ درێغيكردن، ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكه‌ين، و هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه شههيدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان به‌بير ده‌هێنينه‌وه و دروود و سڵاو بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين".