بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بۆنەی پالەوانێتی دهۆک پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" . ئەم سەرکەوتنەی یانەی دهۆکی رەنگین، مایەی شانازیمانە و پیرۆزبایی گەرم لە هاندەران و یانەی دهۆک و کوردستانییانی خۆشەویست دەکەم."

دەقی پەیامێکە: 

لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکەم و دڵخۆشم کە بۆ یەکەمجارە یانەیەکی کوردستان و عیراق دەبێتە پاڵەوانی جامی یانەکانی کەنداو. ئەم سەرکەوتنەی یانەی دهۆکی رەنگین، مایەی شانازیمانە و پیرۆزبایی گەرم لە هاندەران و یانەی دهۆک و کوردستانییانی خۆشەویست دەکەم. ئەم سەرکەوتنەی یانەی دهۆک هانمان دەدات کە هەموومان هاریکار و پشتگیریی زیاتر لە بواری وەرزش بکەین تاوەکو یانەکانی کوردستان لەم بوارەشدا پێشەنگ و نموونەیەکی دیاربن. بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
_____________________________________

ژ دل پیرۆزباهیێ ل یانەیا دهۆکێ دکەم کو یەکەمجارە یانەیەکا کوردستان و عێراقێ دبیتە قەهرەمانێ جاما یانەیێت کەنداڤێ. ئەڤ سەرکەفتنا یانەیا دهۆکا رەنگین جهێ شانازییا مە یە و ئەم پیرۆزباهیەکا گەرم ل هاندەر و یانەیا دهۆکێ و کوردستانیێت خۆشتڤی دکەین. ئەڤ سەرکەفتنا یانەیا دهۆکێ مە هان ددەت کو ئەم هەمی هاریکار و پشتگیریەکا زێدەتر یا وارێ وەرزشێ بکەین داکو یانەیێن کوردستانێ د ڤی واری دا ژی پێشەنگ و میناکێن دیار بن. بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکێ ئێکەتییا نیشتیمانییا کوردستانێ
 




PM:11:09:15/04/2025