تیمی پزیشکی: تەندروستی سری سورەیا هێشتا خراپە


تیمی پزیشکی سەرپەرشتیاری پەرلەمانتاری دەم پارتی سری سورەیا کە دوێنی تووشی جەڵتە بوو، رایانگەیاند"  باری تەندورستی هێشتا خراپە". ئەم پەرلەمانتارە کە ئەندامی وەفدی دانوستانکاری ئیمرالییە لەگەڵ پەروین بوڵدا بە " قاسە رەشەکەی " گفتوگۆی باکور ناوزەد دەکرێن.

ئەمڕۆ ١٦ ی نیسان کاتژمێر ١٢:٠٠ تیمی پزیشکی سری سوریا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان بەست و ڕایانگەیاند "مەترسی لەسەر ژیانی ئۆندەر ماوە".

پزیشکی سەرەکی، چاڤلان چیفتچی ڕایگەیاند " شاخوێنبەری ئۆندەر گۆڕاوە و نەشتەگەرییەکی گەورەی بۆ ئەنجامدراوە، لای ڕاستی دڵی ئۆندەر کێشەی پاڵنانی خوێنی هەیە".

چیفتچی لە درێژەی قەکانیدا وتیشی " هێشتا ئۆندەر لە بەشی چاودێریی چڕدایە، مەترسی لەسەر ژیانی ماوە، نەشتەگەرییەکی گەورەیان بۆ کردووە کە ١٢ کاتژمێری خایاندووە".

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە پاش نەشتەگەرییە ١٢ کاتژمێرییەکە،  ئامێری ECMO (ئامێری هاوکاری پاڵنانی خوێن)ـی بۆ دانراوە و لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکە دەمێنێتەوە، مەترسی سەر ژیانی هێشتا ماوە.

" هێشتا بەهۆی نەهاتووەتەوە و ناتوانن جارێ ڕەوشەکەی بەباشی هەڵبسەنگێنن".( چاڤلان چیفتچی).

شەوی رابردوو سری سورەیا پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی وەفدی ئیمرالی پرۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان تووشی جەڵتە بوو، لە تورکیاش لەلایەن بەرپرسان و میدیاکانەوە گرنگی زۆری پێدراوە، ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا هیوای چاکبوونەوەی بۆ خواست و وتی " سری سورەیا لە دەستێکی ئەمیندایە ".

سروی سورەیا و پەروین بوڵدان کە دوو ئەندامی هەمیشەیی دانوستانکاری پرۆسەی ئاشتین لە تورکیا بە قاسە رەشەکە ناسراون کە ئاگاداری وردو درشتی کۆبوونەوەکانی ئیمرالی لەگەڵ ئوچئالان و بەرپرسانی تورکیا و وەڵامی پەکەکەن.





PM:07:43:16/04/2025