شاندێكی بەریتانیا سەردانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریای كرد

شاندێكی بەریتانی سەردانی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كرد، شاندەكە جەختیان كردەوە لە گرنگی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی هەسەدە و حكومەتی نوێی سوریا.

شاندێكی بەریتانی بە سەرۆكایەتی ماری شوكلیدج، سكرتێری كاروباری سیاسی لە نوسینگەی بەریتانیا بۆ كاروباری سوریا، سەردانی ئیدارەی خۆبەڕێوبەرییان لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كرد و لەگەڵ فەنەر کەعیت، جێگری هاوسەرۆكی پەیوەندییە دەرەكیەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا ماری شوكلیدج، وتی" بەردەوام دەبن لە كاركردن لەگەڵ حكومەتی نوێی سوریا و هەسەدە بۆ پشتیوانی پرۆسەی سیاسی گشتگیر، ئاماژەی بەوەش كرد: دوای ١٣ ساڵ لە ململانێ ، هێشتا دۆخی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەختە و تا ئێستا داعش بە هەڕەشەیەكی مەترسیدار ماوەتەوە".

دوای کۆبونەوەکە و بەپێی بەڵگەنامەیەكی فەرمی كە لەنێوان نوێنەرانی هەردولا واژۆكرا، ژنێك و سێ منداڵی بەریتانی لە خێزانی ئەندامانی لە كەمپی هۆل، ڕادەستی شاندەکەی بەریتانیا كران..



PM:08:58:17/04/2025