شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەنێت، پلەکانی گەرما لە روژانی داهاتوو بەرزدەبنەوە و ئەگەری هەورە بروسکە و تاوەباران لە سەرەتاکانی هەفتەی داهاتوو زۆرە.
ئاراس جەبار شارەزای کەسناسی ئەمڕۆ هەینی ١٨ی نیسان بڵاویکردەوە"بای باکوری رۆژھەڵات کە لە رۆژی رابردووەوە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاکبووە تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە ٢٠ی نیسان بەردەوام دەبێت و لە نیوەرۆی رۆژی یەکشەمەوە کۆتای پێدێت".
سەبارەت بە پلەکانی گەرماش ئەو شارەزا کەشناسیە دەڵێت" پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە وە بۆ رۆژانی دووشەم و سێشەمە ٢١ و ٢٢ی مانگ کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆ گەرمیە زیاتر ئەبێت لەسەر ناوچەکانی عێراق بەگشتی و پلەی گەرمی بەرزبوونەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت بەجۆرێک لەسەنتەری پارێزگاکانی عێراق و ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمی لە رۆژدا بۆ ٣٥ تا ٣٧ پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە و لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیش بۆ ٢٨ تا ٣٠ پلە"، دەشڵێت" کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایە تا کۆتای ھەفتە بەردەوام دەبێت".
ئەو شارەزا کوردە کەشناسیە لەبارەی بارانبارینیشەوە رایگەیاندووە" ھەردووی رۆژی دووشەم و سێشەم بەھۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سوور ئەگەر ھەیە لەھەندێ ناوچەی عێراق و ھەرێم ھەندێ کات کەڵەکە ھەور لە ئاسمانی ناوچەکاندا دروستببێت و نمە باران ببارێت لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسکە و بەدیاری نەکراویش لەوانەیە ھەندێ شوێنیش تاوە بارانی باش ببارێت بەڵام بەگشتی حاڵەتەکە لاوازە و باران لەھەموو شوێنێکدا نابارێت".