لە کۆبوونەوەیەکد بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هاوپەیمانان هەسەدەو تورکیا لەسەر ئاگربەستی تەواوەتی ڕێکەوتون.
رۆژنامەی وەتەنی سوریی رۆژی هەینی ١٨ ی نیسان بڵاویکردەوە" دوانیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە ١٧ـی نیسان بە چاودێریی ئەمەریکا، کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان شاندێکی باڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات و شاندێکی تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین ئەنجامدراوە وهەردوولا لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست رێککەوتون.
بەپێی سەرچاوەی رۆژنامەکە، شاندەکەی هەسەدە بە هەلیکۆپتەرێکی ئەمەریکی چوونەتە شوێنی کۆبونەوەکە و شاندی تورکیاش بە ئۆتۆمبێل لە خاکی تورکیاوە گەیشتونەتە ناوچەیەکی نزیک بەنداوی تشرین و دوای کۆبونەوەیەکی نێوانیان هەردوولا رێککەوتون لەسەر ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ناوچەکە.
لە هەواڵەکەی رۆژنامەی وەتەند هاتووە"بەپێی رێککەوتنەکە تورکیا دان بە هێزەکانی سوریای دیموکراتدا دەنێت و ئامادەکاریی دەکرێت بۆ قۆناغی کشانەوە و کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا".
چەند رۆژێکە میدیاکان لە نێویشیاندا ئەمەریکییەکان ئاماژە بە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکرێت لە سوریا کە لە ئێستادا ژمارەیان ٢٠٠ سەرباز دەبێت.