لەبارەی دواخستنی رێککەوتی خانەنشینبوون ڕوونکردنەوە دەدرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پێویستە هەرێمی کوردستان یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق جێبەجێبکات". 

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری تایبەت بەخۆی نوسراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە ساڵانە لە ١ی٧ خانەنشین دەبن، بەپێی مادەی ٣٤ بڕگەی دووەم لە یاسای خانەشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ ی هەموارکراو، ئەو فەرمانبەرانەی کە ساڵانە لە دایکبوونیان دەکەوێتە ١ی٧، لە دەسەڵاتی وەزیر یان لایەنی نەبەسراو بە وەزارەت یان پارێزگارە هەڵاوێردن (استثناء) بکات بۆ هەمواری لەدایکبوون لە ١ی٧ بۆ ٣١ی١٢ واتە خانەنشینبوونەکەی لە ١ی٧ دەکرێت بە ٣١ی١٢". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە لە عێراق جێبەجێدەکرێت، پێویستە هەرێمی کوردستانیش هەمان مادە لە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق جێبەجێبکات. 



PM:09:20:19/04/2025