شەوی یەکشەممەی ڕابردوو ئازاد خۆشناو لیوای خانەنشینی هاتووچۆ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە" ئازاد ساڵح خۆشناو لیوای خانەنشینی هاتووچۆ و بەڕێوەبەری پێشووی هاتووچۆی هەولێر بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد".
ئازاد ساڵح خۆشناو ساڵی ١٩٥٠ لە دایکبووە، لە ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٤ بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بووە.