ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی کەشناسی عێراق وردەکارییەکانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە" کەش و هەوا بۆ سبەینێ، سێشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، جگە لە بەشەکانی ڕۆژئاوای ناوچەی ناوەڕاست کە تیایدا ساماڵ دەبێت، سەبارەت بە ناوچەی باشوور، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، جگە لە بەشەکانی ڕۆژهەڵات کە تیایدا لە پارێزگای بەسرە هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند، هەروەها کەشوهەوا وردە وردە جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی سێشەممە ٣٧ پلەکانی گەرما لە بەغدا و کەربەلا و دیوانیە و میسان ٣٨ و لە نەجەف و موسەنا و واست و بابل ٣٨ و لە بەسرە و سەڵاحەدین و دیالە و ئەنبار ٣٦ و لە پارێزگاکانی هەولێر و کەرکوک ٣٣ لە سلێمانی و دهۆك ٣٠ و لە نەینەوا ٣٤.
کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی چوارشەممە کەش و هەوا ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور لە سەرتاسەری وڵات، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین بەسەر بەرزاییەکانی ناوچەی باکور، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی باکور.
باسی لەوەشکردووە، ڕۆژی پێنجشەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێتەوە بۆ نیمچە هەور لە سەرتاسەری وڵات، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە ناوچەی باشوور و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور.
ڕوونیشیکردەوە، پێشبینییەکانی کەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی هەینی داهاتوو ساماڵ دەبێتەوە بۆ نیمچە هەور و هەندێکجاریش هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی کەم لە ناوچەی باکور و ناوچەکانی ڕۆژئاوای ناوچەی ناوەڕاست. با لە ڕۆژئاواوە دەبێت و لە ڕۆژدا چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشوور کەمێک بەرزدەبنەوە، و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووریش لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبنەوە.