ئەمڕۆ دووشەممە ڕاکان جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، راکان سەعید جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک بەهۆی سکاڵای چەند پەرلەمانتارێک لەسەر دۆسیەیی گەندەڵی، ئەمڕۆ لە شاری بەغدا دەستگیرکرا.
ئاماژە بەوەشدەکەن، دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی بڕیارەکەی داوە.
ڕاکان جبوری لە ساڵی ٢٠١٧ بووە پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک و تاوەکوو ڕۆژی ١١ی ٨ی ٢٠٢٤ لەسەر پۆستەکەی بەردەوام بوو، دواتر ڕێبوار تەها کە لە پشکی یەکێتییە لە شوێنەکەی دانرا.