له ناو شاری سلێمانی پۆلیسی چالاکییه مهدهنییهکان هێرش دهکهنه سهر خۆپیشاندانی یادی 36 ساڵهی دامهزراندنی پهکهکه، لهقهرداخیش ناهێڵن گهنجان کۆبوونهوه بکهن، فراکسیۆنی گۆڕانیش لهپهرلهمانی کوردستان نیگهرانه لهم ههڵسوکهوتهی پۆلیس و ئاسایش.
له بهیاننامهیکدا که کۆپیهکی نێردراوه بۆ سپی میدیا فراکسیۆنی گۆران له پهرلهمانی کوردستان دهڵێن" ئەرکی دامودەزگاکانی ئاسایش و پۆلیسە گەنجانی وڵات و خۆپیشاندەران بپاریزن، نەك رێگری لە چالاکیەکانیان بکەن و پەلاماریان بدەن و ئازاریان بدەن".
ئهم دهقی بهیاننامهکهی فراکسیۆنی گۆڕانه
بەیاننامەی فراکسیۆنی گۆڕان سەبارەت بە رێگری و هەڵکوتانە سەر گەنجان
ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٨/١١/٢٠١٤) کاتێك کۆمەڵێك گەنجی شاری سلێمانی دەیانەوێت لە ٣٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان لەبەردەم باخی گشتی کۆبونەوەیەك رێکبخەن، پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکان هەڵدەکوتنە سەریان و چەند گەنجێك بریندار دەکەن.
لەلایەکیترەوە، هەر ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی رێگە دەگرێت لە کۆمەڵێك گەنجی قەزای قەرەداغ، کە دوای رەزامەندی ئیدارەی قەزاکە، لە هۆڵێکی داخراودا، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر کێشە و گرفتی ناوچەکەیان کۆببنەوە.
لە کاتێکدا گەلەکەمان لە عەفرین و کۆبانیەوە تا دەگات بە کەرکوك و خانەقین روبەڕوی یەکێك لە ترسناکترین هێزە بەربەریەکانی دونیا بۆتەوە، لە هەمو کات زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و هاوکاری نێوان چین و توێژە کۆمەڵایەتیەکان و هێزە سیاسیە کوردستانیەکان و پاراستنی بەها شارستانی و مەدەنیەکان هەیە. ئەرکی دامودەزگاکانی ئاسایش و پۆلیسە گەنجانی وڵات و خۆپیشاندەران بپاریزن، نەك رێگری لە چالاکیەکانیان بکەن و پەلاماریان بدەن و ئازاریان بدەن.
ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان لەم کردەوانەی ئاسایش و پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکان نیگەرانین و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لێکۆڵینەوە لەو روداوانە بکەن و، بەگوێرەی یاسا، لێپێچینەوە لە بەرپرس و کەمتەرخەمەکان بکرێت.
فراکسیۆنی گۆران لە پەڕلەمانی کوردستان
٢٨/١١/٢٠١٤